کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2021-07-11-18:53:00 - کۆدی بابەت: 77
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (بەکرمانجی : Hikûmeta Herêma Kurdistan ) ناوەندەکەی لە ھەولێرە لە کوردستانی باشوور. پاش شەڕی ڕزگاریی عێراق لە ساڵی 2003 دا ھەر دوو ئیدارەی ھەولێر کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و ئیدارەی سلێمانی کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو یەکیان گرتەوە و ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان حکومەتێکی یەکگرتووی فیدڕاڵییە کە لە لایەن مه‌سروور بارزانی سەرۆکایەتی دەکرێت. ھەموو لێکۆڵەران لەسەر ئەوە یەکدەنگن کە بەرزاییەکانی حەمرین سنووری باشووری کوردستان پێکدێنێت، سنوری ھەرێم لە ناوەڕاستی عێڕاقەوە لە باشووری رۆژھەڵاتی شارۆچکەی بەدرە لەپارێزگای واست دەست پێدەکات بەرەو باکوور تا پردی نەوت لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی مەندەلی ھەڵدەکشێ لە تەنیشت بەرزاییەکانی حەمرین تا فەتحە دەڕوات شان بەشانی ڕووباری دیجلە سەردەکەوێ و لەباکوری شاری موسڵ بەرەو باشوری ڕۆژئاوا لادەداتەوە بە ئاڕاستەی شارۆچکەی حەزەر پاشان بەرەو ڕۆژئاوا بە ئاڕاستەی سنووری عێڕاق سووریا لەباکووری شارۆچکەی بەعاج.

جوگرافیا

ڕووبەری ھەرێم 78736 کم2 کە دەکاتە زیاتر لە 18% سەرجەمی ڕووپێوی عێڕاق، کەئەم ناوچانە دەگرێتەوە:

  • پارێزگاکانی (ھەولێر سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و ھەڵەبجە).
  • ھەموو ناحیە و قەزاکانی پارێزگای نەینەوا جگە لەقەزاکانی موسڵ و بەعاج و حەزەر.
  • قەزاکانی خانەقین و مەندەلی و کفری جگە لەناحیەی بەلەدروز لەپارێزگای دیالە.
  • ناوەندی قەزای بەدرە لەپارێزگای واست، کوت.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

نۆیەمین کابینەیە لەپێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ڕۆژی 10ی تەمموزی 2019، لە پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیرەکانی ئەم کابینەیە بەخشرا.[1] لەکۆبوونەوەکەدا، مەسروور بارزانی وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پلەی سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا[2] وە قوباد تاڵەبانی لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەجێگرەکەی.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

ناوی پلەداران لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كابینه‌ی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم
ناو پلە حیزب
مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێم پارتی دیموکراتی کوردستان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێم یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
فەرسەت ئەحمەد عەبدولڵا وەزیری داد پارتی دیموکراتی کوردستان
ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆ پارتی دیموکراتی کوردستان
شۆڕش ئیسماعیل عەبدولڵا وەزیری پێشمەرگە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری بزووتنەوەی گۆڕان
سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە پارتی دیموکراتی کوردستان
دانا عەبدولکەریم حەمەصاڵح وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن بزووتنەوەی گۆڕان
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پارتی دیموکراتی کوردستان
ئارام محمد قادر ئەمین وەزیری خوێندنی باڵا یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
دارا ڕەشید مەحموود وەزیری پلاندان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
کوێستان محەممەد عەبدولڵا وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بزووتنەوەی گۆڕان
محەممەد سەعید عەلی وەزیری ڕۆشەنبیری و لاوان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
عەبدولڵا مەحموود محەممەد وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان حیزبی سۆسیالیت دیموکراتی کوردستان
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
کەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی بزووتنەوەی گۆڕان
ئانو جەوھەر عەبدولمەسیح وەزیری گواستنەوە و گەیاندن سەرۆکی هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی (هاوپەیمانییەکی

مەسیحییە لە پەرلەمانی کوردستان

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارتی دیموکراتی کوردستان
کەمال محەممەد ساڵح وەزیری کارەبا پارتی دیموکراتی کوردستان
ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێم بەرەی تورکمانی
ڤالا فەرید وەزیری هەرێم پارتی دیموکراتی کوردستان
خالید شوانی وەزیری هەرێم یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

 


سەرچاوەکان



2648 بینین